تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 22:06 Asia/Tehran
  • شەهیدێک و زۆرتر لە سەدوپەنجا بریندار لەڕێپێوانی گەڕانەوەی فەلەستینییەکان

لە سییەمین هەینی خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە ، لانیکەم فەلەستینییەک شەهید و زۆرتر لە سەدوپەنجا کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، ئەمڕۆ  هەینی هەزاران فەلەستینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە سییەمین  هەینی خۆپیشاندانی  مەزنی گەڕانەوە، ڕۆیشتن بەرەو کەرتی غەززە  . 

سەرباری هەڕەشەکانی پەیتاپەیتای ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە پەلامار بۆسەر کەرتی غەززە ، ئەگەر بێتو درێژەی هەبێت، هەزاران کەس لەم خۆپیشاندانە  بەشدارییان کرد هەتا ورەی خۆیان بۆ درێژەی ئەم خۆپیشاندانە هەتا هاتنە دی ئامانج و خواستەکانیان لەوان تێک شکاندنی گەمارۆی غەززە و پێداگری لەسەر مافی گەرانەوەی ئاوارەکان بۆسەر شار و دیاری خۆیان نیشان بدەن  . 

 

 

سەرپەیڤ