تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 10:39 Asia/Tehran
  • بۆردومانی 12 مزگەوت لە ئەلحەدیدەی یەمەن لە لایەن هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودیەوە

نوسینگەی ئەوقافی پارێزگەی حەدیدە ، لە رۆژاوای یەمەن ، شەوی رابروو رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی تا ئێستا 122 مزگەوتیان لەم پارێزگەیەدا بۆردومان کردووە .

لە هەمان کاتدا یوونێسێف رایگەیاند 400 هەزار مناڵی یەمەنی بە هۆی بەدخۆراکیەوە مەترسی مردنیان لەسەرە . .

مێریتسکێل رێلانۆ وتیشی دوو  و نیو ملوێن مناڵی یەمەنیش پێویستیان بە دەرمانە .

یوونیسێف ( سندوقی مناڵانی رێکخراوی نەتەوەکان ) لەم دواییانەدا لە راپۆرێکدا رایگەیاندبوو زیاتر لە پێنج هەزار مناڵی یەمەنی لە دەسێپێکی شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا کوژراون یان کەم ئەندام بوونە .

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.