تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 13:40 Asia/Tehran
  • پێنج کاربەدەستی باڵای دەزگای هەواڵگریی سعودی لەسەر کار لابران

بەدوای کوژرانی جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووسی رەخنەگری ئالی سعوود ، ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای دەزگای هەواڵگریی سعوودی لەسەر کار لابران .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریە ، سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ، پادشای سعودی بە لەسەرکارلابردنی ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای دەزگای هەواڵگریی ئەم وڵاتە ، پێکهێنانی لیژنەی وەزاریی بە سەرۆکایەتی شازادەی ئەم وڵاتە ، پێکهاتنی لیژنەی وەزاریی بە سەرۆکایەتی شازادەی جێنشینی ئەم وڵاتەی بۆ پێداچوونەوە بە داڕشتی دەزگای هەواڵگریی داوا کرد .

ئەحمەد عەسیری کە تا ماوەیەک  لەمەوبەر وتەبێژی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سعودی بۆسەرخەڵکی بێتاوانی یەمەن بوو ، لە رۆژانی رابردوودا لە هەندێ میدیا دا وەک قوربانیی موحەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان بۆ رزگاری لە رسوایی کوژرانی خاشقچی ناوی براوە .

لیژنەی باڵای زانایانی عەرەبستان پێنجشەممەی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە ئاماژە بە هەنگاوە ستەمکاریەکان و سیاسەتە هەڵەکانی موحەممەد کوڕی سەلمان شازادەی جێنشینی عەرەبستان ، لابردنی ئەوی لە جێنشینی داوا کرد .

لە 2ی ئەم مانگە، جەمال خاشوقچی، ڕۆژنامەنوسی سعودی، دوای ئەوەی بۆ مەبەستی مامەڵەی هاوسەرگیری سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کردبوو لە شاری ئیستەنبوڵ، دیارنەما و هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵیدا پچڕان، تا ئەو کاتەی داواکاریی گشتی سعودیە لە پاش 18 رۆژ بە فەرمی کوژرانی هاوڵاتییەکەی لەنێو کونسوڵخانەکەدا راگەیاند.

 

سەرپەیڤ