تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 16:07 Asia/Tehran
  • ئیسرائیل لەهەوڵی پەسەندکرانی یاسای سزادانی چالاکانی بی دی ئێس(BDS)دا

رۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس ڕایگەیاند، ڕەشنووسی یاسای سزای زیندان بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی بایکۆتی ئیسرائیل (BDS) لە پەرلەمانی رژیمی زایۆنی(کنێست) تاووتوێ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی قودس(قودسونا)؛ رۆژنامەی زایۆنی هائارێتس رۆژی هەینی ڕاپۆری دا؛ لێژنەی یاسادانانی کنێست سبەی یەکشەممە ڕەشنووسی یاسای پێشنیارکراوی پارتی لیکود لەمەڕ یاسای سزای زیندان بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی بایکۆتی ئیسرائیل لێک دەداتەوە.

بەپێی ڕەشنووسی ئەو یاسایە، بڕیارە لانیکەم سزای حەوت ساڵ زیندان لەبەرچاو بگیردرێ بۆ کەسانێک کە هاوکاریی بزووتنەوەی بایکۆتی ئیسرائیل دەکەن.

لەهەمان حاڵدا، وەزارەتی کاروباری ستراتژیک وئاسایشیی رژیمی زایۆنی کە سەرۆکایەتییەکەی لە ئەستۆی "گیلعاد ئەردان" ـە، بەسەدان ملوێن شێکێلی (یەکەی پارەی رژیمی زایۆنی) داوە بە کۆمپانیایەکی بیانی ناسراو بە "کلاع شلومو" (کەمان سولەیمان) هەتا بەرەوڕووی بزووتنەوەی بایکۆتی ئیسرائیل ببنەوە.

بزووتنەوەی جیهانیی بایکۆتی ئیسرائیل (BDS) بەئامانجی داکۆکی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، کۆمپانیاکان، زانکۆکان و دامەزراوە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکانی سەرانسەری جیهان هان دەدا بۆ بایکۆتی رژیمی زایۆنی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە داگیرکەرانی زایۆنی.

لەم دواییەدا، ٧٠٠ هونەرمەند لەبواری وێژەو ئەدەب، سینەما، شانۆگەریی و مۆسیقا لە ئینگلیز کەمپەینی بایکۆتی "ئاکادێمیک و چاندی"یان لەدژ ئیسرائیل وەڕێ خستووەو ڕایانگەیاندووە هەتا کاتێک کە ئیسرائیل مافی فەلەستینیان بەڕەسمییەت نەناسێ، لەدژ ڕژیمی زایۆنی هەوڵ دەدەن.

سەرپەیڤ