تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 18:48 Asia/Tehran
  • عەرەبستان و ئیمارات لەسەرووی کڕیارانی ئامرازە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل

رۆژنامەی زایۆنی هائارێتس نووسی: بەحرەین، ئیمارات و عەرەبستان گرێبەستی زۆر مەزنیان لەمەڕ کڕینی ئامرازی سیخوڕیی لەگەڵ رژیمی زایۆنی گرێداوە.

بەپێی راپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕۆژنامەی هائارێتس دەنووسێ: ئیسرائیل لەڕیزی یەکەمی کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە سیخوڕییەکان و گوێ هەڵخستن دایە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئامرازە سیخوڕیەکان ڕێگە دەدا بە سیخوڕان هەتا بچنەنێو پەیجە ئینتێرنێتیەکان و ئی مەیلەکان یان تەلەیفونەکانیان و دەستیان ڕابگات بە زانیاریی ئەوان.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی زایۆنی"واللا"ی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنی ڕێگە بە دووکۆمپانیای ئەو رژیمە دراوە هەتا ڕاژەکارییەکانیان لەوبارەوە بە عەرەبستان بفرۆشن.

هەروەها "یوسی ملمان" لە کەسایەتییە نزیکەکان بە دەزگەی ئاسایشی ئیسرائیل لەم دواییەدا لەقاوی دا، کۆمپانیای AGT International کە بەرپرسایەتییەکەی لەئەستۆی بازرگانێکی ئیسرائیلی- ئەمریکییە، گرێبەستی چەند ملوێن دۆلاریی لەبواریی ئاسایشی لەگەڵ حکومەتی ئیمارات گرێداوە.

رۆژنامەی زایۆنی یەدیعوت ئاهارنۆتیش لەم دواییەدا لەقاوی دا، یەکێک لە کۆمپانیا چالاکە ئیسرائیلیەکان لەبواری هەواڵگری-سیخوڕیی لە ئیمارات دەستی کردووە بە مەشق کردن بەچەکداران بەتایبەت بۆ ئاگاداریی لە کێڵگە نەوتییەکان و بنکە هەستیارە ئاسایشییەکان.

سەرپەیڤ