تشرینی یه‌که‌م 21, 2018 16:11 Asia/Tehran
  • کۆمکاری عەرەب، داخرانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە قودسی ڕۆژهەڵاتی، ئیدانە کرد

کاربەدەستی کۆمکاری عەرەب هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا لە تێکەڵ کردنی کونسوڵخانەی قودسی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ باڵوێزخانەی نوێی خۆی لەم شارەی ، ئیدانە کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی  ماڵپەڕی  بوابە نیووز،  سەعید ئەبووعەلی  جێگری  سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب  لە کاروباری فەلەستین، ڕۆژی شەممە  وتی :  ئەم کارەی واشینگتۆن  نابەرپرسانە و لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی مافی فەلەستینییەکانە.

ئەبووعەلی وتیشی : لایەنگری دەوڵەتی ئەمریکا لە داگیرکەران لەڕاستی دا بەمانای بێ بایخ زانینی یاسا نێودەوڵەتییەکانە چونکە بە پێی  بڕیارنامەکانی  نەتەوەیەکگرتووەکان، قودسی ڕۆژهەڵاتی  بەشێکی جیانەکراوە لەفەلەستینە.

جێگری  سکرتێری  گشتی کۆمکاری  عەرەب وتی : ئەم کارە  نابەرپرسانەیەی ئەمریکا  هیچ مافێک بە فەلەستینییەکان نادات و  وڵاتانی  عەرەبی و کۆمەڵگەی  جیهان ، نەیارەتی بەرامبەر ئەم سیاسەتە یەک لایەنەیە درێژە پێ دەدەن و لە مافی فەلەستینییەکان داکوکی دەکەن.

دوناڵد ترەمپی  سەرۆکی ئەمریکا شەشەمی دیسەمبەری 2017  قودسی وەک پێتەختی  ئیسرائیل ناساند و  هاوکات فرمانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودسی   دەرکرد.

ناسینی  قودس وەک  پێتەختی  ڕژێمی زایۆنیستی  لە ئەنجومەنی  ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانە کرا بەڵام ئەمریکا  بڕیارنامەی هاوپێوەند بەوی، ڤیتو کرد.

کۆگەی گشتی  نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە زۆرینەی  دەنگ ، دەنگی دایە  ئیدانەکرانی  گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودس.

سەرپەیڤ