تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 21:07 Asia/Tehran
  • شەهادەتی فەلەستینێک بە دەسڕێژی  سەربازانی ئیسراییل لە ئەلخەلیل

گەنجیکی فەلەستینی بە دەسڕێژی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی، لە نێزیک گڵکۆی ئیبراهیمی لە ناوەندی شاری ئەلخەلیل ، لە باشووری ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن، شەهید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، سەربازانی سوپای ڕژێمی زایونی، ڕۆژی سێشەممە بەم ئیدعایە کە گەنجێکی فەلەستینی بە چەکی سارد ،نیازی پەلامار بۆسەریەکێ لە سەربازانی ئیسراییلی بووە ، لەنێزیک گلکۆی ئیبراهیمی ، بەرەوئەو گەنجە تەقەیان کرد.هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، سەربازانی ڕژێمی زایونی لەبازگەی پشکنینی " قلندیا" لە باکووری قودسی داگیر کراو، ماڵ وسامانی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکانیان دزیی وئەوانیان ئازدا . سەربازانی ڕژێمی زایونی هەموو ڕۆژێک بە بیانووی جۆربەجۆرفەلەستینیەکان لە ڕٶخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن وقودس دەخەنە بەر ئازارو گیر وگاز. 

سەرپەیڤ