تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 21:18 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای یەمەن بۆسەر بنکە وبارەگای سەربازانی سەعوودی لە عەسیری عەرەبستان

لە پەلاماری سوپا وهێزە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر بنکەوپیگەی سەربازانی سەعوودی لە ناوچەی " ئەلربوعەی پارێزگەی عەسیری عەرەبستان ژمارەیەک لە دەسدرێژکارانی سەعوودی کوژران وبریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری فارس ، سوپا وهێزەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بە پەلاماربۆسەر بنکە وبارەگای دەسدرێژکارانی سەعوودی لە باشووری پارێزگەی " حودەیدە لەڕٶژئاوای ئەم وڵاتە ، چواردە ترۆمۆبیلی سەربازی هاوپەیمانی سەعودیان تەقاندەوە کە لەم پەلامارەیشدا ژمارەیەک لە دەسدرێژکارانی سەعودی کوژران وبریندار بوون. هەرلەم حاڵەدا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ، بنکە بارەگای هێزە یەمەنیەکانیان لە شارستانی سرواح لەپارێزگەی ماریب لە ناوەندی یەمەن بومباران کرد. یەکەی توپخانەیی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودیش گوندەکانی ناوچەی شدا پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان دایە بەر دەسڕێژ. شاری باقم لە پارێزگەی سەعدە یش کەوتە بەر پەلاماری توپخانەیی سوپای عەرەبستان.

سەرپەیڤ