تشرینی دووه‌م 11, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی سەرلە نوێ  خەڵکی بەحرەین بۆ ئیدانەی ئاسایی بوونی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

خەڵکی بەحرەین لەسەرانسەری ئەم وڵاتە بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی بەربڵاو، ئاسایی کردنی پێوەندی نێوان ڕژێمی ئالی خەلیفە و ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستیان ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆتەلەفزیون بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین،بەشداران لەم خۆپیشاندانە ئەمڕۆ شەممە لەسەر نەیارەتی توندی خۆیان بەرامبەر هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی  بۆ بانگێشتنی  بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ سەفەرکردن بەرەو مەنامە، پێداگرییان کرد.

ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعوت   ئاحارونوت  ئەم دواییە ئاشکرای کرد: ڕژێمی ئالی خەلیفە ی بەحرەین خەریکی وتووێژی نهێنی  لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی  دەستپێکرانی  پێوەندی ئاشکرای نێوان دوو لایەنە کە سەفەری داهاتووی بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ مەنامە، دەستپێکەری دەبێت.

خەڵکی بەحرەین  لەم خۆپیشاندانە  بە هەڵگرتنی وێنەگەلێک  لە شێخ عەلی سەلمان، دەرکرانی حوکمی لەبەندکرانی هەتاهەتایی بۆ ناوبراو و دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی بەحرەینی بە زاڵمانە زانی .

ڕۆژی  هەینیش خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عەلی سەلمان ڕێبەری حەشیمەتی نەتەوەیی  -ئیسلامی  ویفاق  و بەدژی هەوڵی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ، خۆپیشاندانیان کرد.

بەحرەین لە چواردەی  فڤرییەی 2011 ەوە گۆڕەپانی  ڕاپەڕینی جەماوەری بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی داد و لابرانی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ