تشرینی دووه‌م 12, 2018 07:26 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندان و گردبوونەوە دژ بە رژیمی ئالی سەعود لەبەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئانکارا

ژمارێک لە خەڵکی تورکیا بە گردبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئانکارا(پایتەختی تورکیا) ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر سیاسەتی توندوتیژانەی ئالی سەعوود لە یەمەن و پاکتاوکردنی ڕەگەزیی لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، لەو گردبوونەوەدا، ناڕازییان رۆژی یەکشەممە بە بەدەستەوەگرتنی لافیتەو پارچەنووسراوەی هەڵگری وێنەی منداڵان وخەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و بە دانی دروشم لەدژ ئالی سەعود، خوازیاری ڕاگیرانی تاوانکاریی و پەلامارەکانی رژیمی عەرەبستان لە یەمەن بوون.

هاوکات گردبوونەوەیەکی هاوشێوە، لەبەردەم کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵیش بەڕێوە چوو.

هەروەها یەمەنییەکانی دانیشتنی بەلژیکاش رۆژی شەممە بۆ شەرمەزارکردنی دەسدرێژکاریی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆسەر یەمەن لەبەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە بروکسلی پایتەختی بەلژیک خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری ڕاگیرانی شەڕ لە یەمەن بوون.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە هێرشی سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن، تائێستا کوژرانی نزیک بە١٦هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

پەلاماری سەربازیی عەرەبستان، هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەم و کوڕیی خۆراک و دەواو دەرمان کردووە.

سەرپەیڤ