تشرینی دووه‌م 12, 2018 08:37 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

لەئاکامی پەلامارە ئاسمانی وزەوینیەکانی دوێشەو(یەکشەممە)ی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچەگەلێکی باشووری کەرتی غەززە، پێنج فەلەستینی شەهیدو ژمارێکیش بریندار بوون.

ژمارێک سەرچاوەی هەواڵ ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی پەلامارە ئاسمانی و زەوینییەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە حەوت فەلەستینی شەهید بوون.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) یش پاش شەهیدو برینداربوونی ژمارێک لە هێزەکانی لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە بەدەست زایۆنییەکان، فەرمانی بە هێزەکانین دا لەحاڵەتی ئامادەییدا بن.

خەباتکارانی فەلەستینیش لە وەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، بینای ئەنجومەنی شارۆچکەی زایۆنی نشینی"ئەشکۆل" لە فەلەستینی داگیرکراویان مووشەکباران کرد.

سەرپەیڤ