تشرینی دووه‌م 13, 2018 17:13 Asia/Tehran
  • کۆڕی نائاسایی کابینەی رژیمی زایۆنی بۆ تاووتوێی ڕەوشی غەززە

کابینەی رژیمی زایۆنی بۆ تاووتوێی دواگۆڕانکارییەکانی کەرتی غەززە، ئەمڕۆ سێ شەممە کۆڕی نائاسایی بەڕێوە دەبا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "ئەلعەهد"ی لوبنان، دانیشتنی نائاسایی کابینەی رژیمی زایۆنی لەکاردانەوە بە وەڵامی گرووپە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان بە پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەو رژیمە بۆسەر کەرتی غەززەیە.

لەهەمان کاتدا، رژیمی زایۆنیی"مەعاریۆ" بەئاماژە بە هێرشە مووشەکییە بەربڵاوەکانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بۆسەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان نووسی: دەیان خێزانی ئیسرائیلی ناچار بوون ماڵەکانیان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان، جێ بێڵن.

ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلییە بەئاماژە بە ترس و تۆقانی شارۆچکەنشینان لە مووشەکەکانی موقاوەمە لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەنووسێ: شارۆچکەنشینان دۆزی ئاسایشیی ئێستا بە تەحەممول نەکراو دەزانن.

لەلایەکی دیکەوە بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) یش لە بەیاننامەیەکدا بەئاماژە بە پەیامی گوردانەکانی قەسام و ژووری هەڵمەتی هوبەشی هێزە خۆڕاگرەکان بۆسەر زایۆنییەکان لەبارەی شوێنهاتی ئەنجامدانی هەرچەشنە تاوانکارییەک لە کەرتی غەززە ، ڕایگەیاند، موقاوەمە هەڵمەتەکەی بەوردی و بەپێی بەرنامە وپلان جێ بەجێ دەکاو زیاتر لەوەی بیر لە چەندایەتی ئۆپراسیۆن بکاتەوە، لەسەر کوالیتییەکەی چڕدەبێتەوە.

هێزە خۆڕاگرە فەلەستینییەکان لەکاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە، تائێستا زیاتر لە٤٠٠ مووشەکیان گرتووەتە ناوچە داگیرکراوەکان کە بەهۆیانەوە هەزاران کەس لە شارۆچکەنشینان لە دەورووبەری کەرتی غەززە ناچار بوون هەڵێن.

سەرپەیڤ