تشرینی دووه‌م 13, 2018 17:25 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی گەنجێکی دیکەی فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، "خالید ڕیاز ئەحمەد سوڵتان" لاوی٢٦ساڵانی فەلەستینی لەئەنجامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە شەهید بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەلەستین"سەفا"؛ فڕۆکە جەنگییە زایۆنییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە هێرشیان کردەسەر ناوچەی "سەلاتین" لە "بەیت لاهیا" باکوری کەرتی غەززە کە ژمارێک لە فەلەستینیان بریندار بوون.

لە ئاکامی پەلاماری شەوی ڕابردوو هەتا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە پێنج فەلەستینی شەهید بوون.

لە پەلامارەکانی شەوی یەکشەممەش ، حەوت فەلەستینی شەهید بوون و بەم چەشنە، ژماری شەهیدان تائێستا گەیشتووەتە ١٢ کەس.

هەروەها بەگوێرەی دواهەوڵەکان، لەڕەوتی شەڕ و پێکدادانی فەلەستینیانی غەززەو زایۆنییەکان ، دوو زایۆنی کوژران و نزیک بە حەفتا کەسیش بریندار بوون.

رژیمی زایۆنی تائێستا شەش شوێنی نیشتنگەیی و ناسەربازی لە کەرتی غەززە بۆ وێنە، باڵەخانەی کەناڵی ئەلئەقسا، هۆتێل ئەلئەمەل، کۆبینای"ئەلڕەحمە" لەناوچەی شێخ ڕیزوان و هەروەها چەند ماڵی لە ڕەفەح، بەنی سوهەیلا، "ارض الشنطی"ی کردۆتە ئامانج.

 

سەرپەیڤ