تشرینی دووه‌م 13, 2018 18:47 Asia/Tehran
  • داواکاریی تورکیا لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ هەڵوێست گرتنی شێلگیرانە لەمەڕ تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە

وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانکارییەکان و پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە بەجیددی هەنگاو بنێن.

"ئیبراهیم کالین" ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئانادۆڵ وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، ڕایگەیاند، دەبێ هەرچی خێراتر کۆتایی بێنێ بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززەو ڕەفتار و کرداری زۆردارانەی ئەو رژیمە لە فەلەستین وناوچەدا.

کالین بەئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل هەردەم ڕەوتێکی داگیرکەرانەی بووەو خەمسارد بووە لەحاند یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ دەست هەڵگرێ لە بێدەنگە کردنەکەی لەمەڕ کوشت وبڕی خەڵکی غەززە و بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانکاریی و پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی لەدژ خەڵکی کەرتی غەززە بەجیددی هەوڵ بدات. کەرتی غەززە لە شەوی یەکشەممەی ڕابردوووە کەوتووەتە بەرپەلاماری قورسی رژیمی زایۆنی.

لەو پەلامارانەدا ١٢ فەلەستینی شەهید بوون و شەش شوێنی ئاوەدان و نیشتنگەی ناسەربازی لە کەرتی غەززە بۆ وێنە کەناڵی ئەلئەقسا، هۆتێل ئەلئەمەل، کۆبینای ئەلڕەحمە لەناوچەی شێخ ڕیزوان و هەروەها ماڵەکانی ڕەفەح، بەنی سوهەیلا، ئەرز شنتی ، کەوتنە بەرپەلاماری چەکدارانی داگیرکەری رژیمی زایۆنی.

سەرپەیڤ