تشرینی دووه‌م 14, 2018 10:19 Asia/Tehran
  • رەخنەو گازندەی تورکیا لە کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی گرت لە کۆمەڵگای جیهانی لەبەر خەمساردبوون لەحاند گیانی کەسانی سیڤیل لە کەرتی غەززە لەبەر بۆردومانەکانی رژیمی زایۆنی.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، لەو بەیاننامەدا کە رۆژی سێ شەممە بڵاوبۆوە، تورکیا بە دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخی ئێستای کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ئانکارا داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکا بۆ رزگارکردنی گیانی خەڵکانی سیڤیل و پێش گرتن بە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی بەرفراوان لەو کەرتەدا، خێرا هەنگاوبنێت.

بەرلەوەش، "ئیبراهیم کالین" وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا داوای لە وڵاتانی جیهان کردبوو، بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانکاریی وپەلامارەکانی رژیمی زایۆنی دژ بەخەڵکی غەززە بەجیددی هەوڵ بدەن.

هەرلەوئاراستەدا، "ریاز مالکی" وەزیری دەرەوەی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین خوازیاری بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بووە بۆ ڕاگەیشتن و تاووتوێی تاوانکاریی زایۆنییەکان لەدژ کەسانی سیڤیل لە غەززە.

پەلامارەکانی شەوی یەکشەممەو سەرلەبەیانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە کە هەروا بەردەوامە، نیگەرانی زۆربەی وڵاتانی جیهانی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ