تشرینی دووه‌م 14, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • شەهید و برینداربوونی چل و چوار فەلەستینی لە ئاکامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ئاکامی پەلامارەکانی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لانیکەم چل و چوار فەلەستینی شەهید وبریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، "سەلامە مەعروف" سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە غەززە رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە هەتا رۆژی سێ شەممە، ١٤ فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە شەهید و زیاتر لە سی کەسیش بریندار بوون.

سەلامە مەعروف وتی: رژیمی زایۆنی لەرۆژانی ڕابردوو ١٥٠ جار پەلاماری ئاسمانی ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە، هەشت ناوەند و دامەزراوە، لەوان چەند بینای دەوڵەتی، باڵەخانەی نیشتەجێبوون، ناوەندە مەدەنییەکان، دامەزراوە میدیاییەکان، کێڵگەو موچەو مەزرا و پێگەکانی خۆڕاگرییان بۆردومان کردووە.

سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی فەلەستین وتی: کاردانەوەکانی خۆڕاگریی، مافی سروشتی و دەستەبەرکراو لە بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین و لەئاراستەی بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنییە.

سەلامە مەعروف وتیشی: بۆردومانی ناوەندە مەدەنییەکان و بیناو خانووبەرەکان لەلایەن رژیمی زایۆنی، تاوانێکی جەنگییە کە کۆمەڵگای جیهانی دەبێ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ، و داکۆکی لەو دامەزراوانە بەگوێرەی یاساو پرەنسیپە باوە جیهانییەکان بجوڵێتەوە.

هێزە تایبەتییەکانی رژیمی زایۆنی شەوی یەکشەممە بەدزە کردن لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری غەززە، دوو کەس لە فەرماندەرانی "گوردانەکانی قەسام"یان تیرۆر کرد. پاش ئەو تاوانکارییە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای زایۆنی دەستی کردووە بە پاڵپشتی لە سەربازانی ئەو رژیمەو ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان بۆردومان کرد کە بەهۆی ئەو بۆردومانانە، ژمارێک لە خەباتکارانی فەلەستینی شەهید بوون.

سەرپەیڤ