تشرینی دووه‌م 14, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • ناکۆکی ناوخۆیی هۆی سەرەکی دەست لەکارکشانەوەی  لیبرمەنە

ناکۆکی توندی ناوخۆیی لە کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی هۆی سەرەکی دەست لەکارکشانەوەی ئاویگدور لیبرمەن وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنییە.

ئاویگدور لیبەرمەن  لەحاڵێکدا ئەمڕۆ لە  پۆستەکەی خۆی کشایەوە  کە ناکۆکی  بیروڕای  نێوان  ناوبراو و بنیامین نتانیاهو لە ڕۆژانی ڕابردوو  بەسەر ڕاگەیاندنی  ئاگر بڕ لەگەڵ  حەماس لە کەرتی غەززە  گەیشتوەتە ئەو پەڕی خۆی .

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی  چەند کاتژمێر بەرلە  ڕاگەیاندنی دەست لە کارکشانەوەی وەزیری بەرگری  کابینەی ئەم ڕژێمە لە کاردانەوە بەرامبەر ڕەخنەکان، لە بڕیاری خۆی بۆ  قەبووڵ کردنی ئاگربڕ  بە نێوبژیڤانی میسر لە کەرتی غەززە داکۆکی کرد.

ئاگربڕی نێوان لیبەرمەن و نتانیاهو  گەیشتووەتە جێگایەک کە ناوبراو  تەنیا  ڕازی نەبوو بە دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی و خوازیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی لە ناوچە داگیرکراوەکان بوو  .

ئەم پێشنیارە لەحاڵێکدا خراوەتەبەر باس  کە بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەلەستینی داگیرکراو ، نوامبەری ساڵی داهاتووی زایینی دیاریکراوە.

لەلایەکی دیکەوە  بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە کاردانەوە بەرامبەر  دەست لەکارکشانەوەی وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی ئەم گۆڕانکارییەی  بە سەرکەوتنێکی سیاسی  بۆ بەرەی موقاومە وەسف کرد  . 

حەماس کە کۆنترۆڵی  کەرتی غەززەی لە دەست دایە هاوڕێ لەگەڵ  تاقمەکانی دیکەی فەلەستینی ڕایگەیاندووە  هەتا کاتێک کە دوژمنی زایۆنیستی پێبەندی ئاگربەس بێت ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ  دەکات.

خولی نوێی ئاڵۆزی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و کەرتی غەززە  بە پەلاماری ئاسمانی و مووشەکی ئەم ڕژێمە بۆسەر ئەم ناوچەیە  دەست پێکرا.