تشرینی دووه‌م 14, 2018 21:33 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تاقمەکانی فەلەستینی بەرامبەر دەست لە کارکشانەوەی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی

ئاویگدور لیبرمەن وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی دوابەدوای ناکام مانەوەکانی ئەم دواییەی لەبەرەوڕووبوونەوەی هێزی موقاومە لە غەززە، دەستی لە پۆستەکەی کشایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆتەلەفزیون،  حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر دەست لە کارکشانەوەی لیبەرمەن وتی :  ئەوەی حەماس  و تاقمەکانی دیکەی فەلەستینی بە دوای دان، دەست لە کارکشانەوەی کەسایەتییەکی زایۆنیستی نییە بەڵکوو ئامانجی حەماس ئازاد کرانی هەموو ناوچە فەلەستینییەکانە.

سامی ئەبووزوهری  ئەندامی باڵای حەماسیش وتی : دەست لەکارکشانەوەی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی سەرکەوتنێکی سیاسی بۆ غەززە دێتە ئەژمار و غەززە بە خۆڕاگری خۆی ، زەبرێکی قورسی سیاسیانەی لە ڕژێمی زایۆنیستی دا  . 

هەرلەم حاڵەدا  ئەبوو موجاهید  وتەبێژی لیژنەکانی موقاومەی جەماوەری فەلەستین وتیشی : دەست لە کارکشانەوەی لیبرمەن سەرکەوتنێکی سەرنج ڕاکێشی موقاومە دوای شکستی ئاسایشی و سەربازی دوژمن لە غەززە بوو.

داوود شەهاب بەرپرسی  نووسینگەی زانیاری گەیاندنی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پێداگری کرد: دەست لە کارکشانەوەی لیبرمەن یەکێک لە دواهاتەکانی شکستی داگیرکەران و دانپێدانیان بەم شکستەیە و هەموو کردەوەکانی ڕژێمی  لە بەرامبەر پاوەجێیی  و خۆڕاگری  غەززە، بەرەوڕووی شکست بووەوە.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی رایگەیاند: لیبرمەن بێ تواناتر لەوە بوو کە لەبەرامبەر موقاومە ڕاوەستێ و ڕژێمی زایۆنیستی  دوای شکست هێنان لە غەززە دەبێ چاوەڕوانی  دواهاتی زۆرتر بێت.

لە لایەکی ترەوە گوردانەکانی قودس  باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد ، موقاومە تەنیا وڵامی سەربازی بە دوژمن نەدایەوە بەڵکوو هاوکێشەکانی سیاسی ئەوانیشی تێکدا.

لەلایەکی دیکەوە فەلەستینییەکانی دانیشتووی  ئوردوگای شاتی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەڕێوەچوونی ڕێپێوان لە بەردەم  ماڵی  ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس، سەرکەوتنی موقاومە و سەرنخوون بوونی لیبرمەن دەکەن بە جەژن.

سەرپەیڤ