شەهیدبوونی ماسیگرێکی فەلەستینی بە دەست زایۆنیەکان
تشرینی دووهم 15, 2018 16:04 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی دڕندەکاریەکانی خۆی بەدژی گەلی فەلەستین، ماسیگرێکی فەلەستینی لە باکووری غەززە شەهید کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نواف ئەحمەد عەتار لاوی بیست ساڵانی فەلەستینی ، ڕۆژی ڕابردوو لە لێوارەکانی بەیت لاهیا لەباکووری کەرتی غەززە لە لایەن هێزی ئیسرائیلی کەوتە بەر گوللە و شەهید کرا .
تاوانکاری هێزی ئێسرائیلی ئەم دواییە ، لە ئەنجامی داکۆکییەکانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە، توندتر بووەتەوە.