تشرینی دووه‌م 15, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • ڕوسیا: ئەمریکا پەلاماری فۆسفۆڕی  بۆسەر سووریا دەست پێکردۆتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێداگری کرد کە ئەمریکا پەلامارەکانی خۆی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی فوسفوری دەست پێ کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی  پێنج شەممە وتی : هاوپەیمانی ئەمریکا لە پەلامارەکانی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی چۆمی فورات لە سوریا  لە بۆمبی فوسفوری  لە ئاستی بەربڵاو  کەڵکی وەرگرتووە کە لە ئەنجام دا شەست کەسی سیڤیل بریندار بوونە.

زاخاروڤا  وتیشی : ڕووسیا  لە داوای وەزارتی دەرەوەی سوریا داکۆکی دەکات کە لە نامەگەلی جیاجیا بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش  سکرتێری گشتی  نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، وەستانی پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکا و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم تاوانکاریانە و سزای هۆکارانی سەرەیانی ، داواکردووە.

ئەمریکا لەم ساڵانەی دوایی دا  بەجاران  بۆ بیانووی  بەرەنگار بوونەوەی  تاقمە تیرۆریستییەکان، خەڵکی سیڤیل لە سوریا و ئێراق دەداتە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ