تشرینی دووه‌م 16, 2018 18:07 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی درەنگی کۆمکاری عەرەب بە دڕندەکاریەکانی ئەم دواییە لە کەرتی غەززە

کۆمکاری عەرەب لە کاتێکدا کە ژمارێک وڵاتی عەرەب بەئاشکراو بەنهێنی لەهەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ رژیمی زایۆنی لەپاش چەندرۆژان ئەویش لەسەر داوای فەلەستین، دانیشتنێکی نائاسایی بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە کە رۆژی پێنج شەممە لە بنکەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە بەڕێوە چوو، بەناو تاووتوێی دەسدرێژیکردنی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بوو کە هەڵبەت "ئەحمەد بووغیت" سکرتێری گشتیی ئەو کۆمکارە تێیدا بەشدار نەبوو.

ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب لە بەیاننامەیەکدا، تاوان لەدژ کەسانی سیڤیلی بێتاوانی بەتاوانی جەنگی و دژە مرۆیی زانی و داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەکرد داکۆکی بکەن لە خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەززە.

"دیاب ئەللوح" باڵوێزی فەلەستین لە قاهیرەو نوێنەری ئەو وڵاتە لە کۆمکاری عەرەبیش وتی: "ئەو دانیشتنانە دەبێ هەوڵ و کردەی پراکتیکی لێ بکەوێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانکاری و دەسدرێژکاریی لەو چەشنە".

بەڵام لەکاتێکدا ئەو دانیشتنانە لەبارەی فەلەستین بەڕێوە دەچێ کە ژمارێک وڵاتی عەرەب بەبیانووی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوەو تەنانەت هەواڵ لەمەڕ هاوکاربوونیان لەکوشت وبڕی خەڵکی فەلەستین بەرگوێ دەکەوێ.

رژیمی زایۆنی لە سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە پەلاماری بەرفراوانی لەدژ کەسانی سیڤیل لە کەرتی غەززە ئەنجام دا بەڵام خۆڕاگریی فەلەستین وەڵامی پتەو و لێبڕاوانەی دایەوە بە درێژەی تاوانکارییەکان و پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی.