تشرینی دووه‌م 16, 2018 19:28 Asia/Tehran
  • کابینەی نەتانیاهۆ لێکهەڵوەشا، هەڵبژاردنی زووتر  لە فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوە دەچێ

میدیاکانی رژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو سەرۆک پارتە ئیئتلافییەکان لەمەر کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی زووتری ئیسرائیل ڕاوێژو وتووێژ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، پاش لەکارکشانەوەی "ئاویگدۆر لیبرمەن"، وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنی پاش شکستهێنانی لەهەمبەر تەوەری موقاوەمەی فەلەستین لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە، کابینەی ئیئتلافیی بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە زۆرینە دەرچوو.

لەهەمان حاڵدا، نەتانیاهۆ رۆژی هەینی لەگەڵ "نەفتالی بەنێت" وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل دانیشتنێکی سازدا لەبارەی داهاتووی کابینەی ئیئتلافی بەڵام ڕێککەوتن نەکرا.

بەچوونەدەری پارتی "خانەی یەهودی" بەسەرۆکایەتی وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل لە ئیئتلافی بێنیامین نەتانیاهۆ کابینەی ئیسرائیل بەفەرمی لێک هەڵوەشاو هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی دەبێ لەسەرزەوییە داگیرکراوەکان بەڕێوە بچێ.

لیبرمەن رۆژی چوارشەممە پاش ڕەزامەندیی دەربڕینی کابینەی رژیمی زایۆنی بەهێنانەئارای ئاگربەس لەگەڵ موقاوەمە لە کەرتی غەززە، لە پۆستەکەی کشایەوەو خوازیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە بوو.

خولی نوێی کێشەی نێوان غەززەو رژیمی زایۆنی پاش ئەوە دەسپێکرا کە یەکەی ئۆپراسیۆنیی تایبەتی ئیسرائیل سەرلەئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو بەهاتنی بەنهێنی بۆ خان یونس لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە، حەوت ئەندامی لقی سەربازیی حەماس لەوان "نورمحەممەد بەرەکە"، لە فەرماندەرانی گوردانەکانی عیزەدین قەسسامی شەهید کرد، لەو پەلامارەدا ئەفسەرێکی پایەبەرزی سوپای ئیسرائیل کوژراو ئەفسەرێک بریندار بوو.

سەرپەیڤ