تشرینی دووه‌م 16, 2018 19:30 Asia/Tehran
  • یەگانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەن کەمپی بەکرێگیراوانی سعوودیایی جێگیر لە مەئریبی کردە ئامانج

یەگانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای یەمەن کەمپی مەشق پێکردنی دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سعوودیایی جێگیر لە پارێزگای "مەئریب"ی ناوەندی یەمەنی پێکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن؛ لە هەڵمەتی رۆژی هەینیی یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای یەمەن، ئۆردوگای دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی عەرەبستانی لە مەئریبی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاسف یەک" پێکاو خەساری گیانی و دراڤی زۆری لە دەسدرێژکارانی سەعوودی دا.

لەلایەکی دیکەوە، "زەیفوڵڵا شامی" وتەبێژی دەوڵەتی نەجاتی نیشتمانیی یەمەن، بانگەشەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی لەمەڕ جێ بەجێ کرانی ئاگربەس لە یەمەنی بە لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی زانی لەبەر زەخت وگوشارە جیهانییەکان.

شامی بەئاماژە بە ئیدیعای درۆئینی عەرەبستان لەمەڕ ڕاگرتنی دەسدرێژکارییەکەی، وتی: هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی هەروا پەلامار دەکاتە ژێرخان و ناوچە ئاوەدانەکانی شارەکانی یەمەن بەتایبەت لێوارە رۆژاواییەکان کە لەو دەسدرێژکارییە، ژمارێکی زۆر لە خەڵکی یەمەن  دەکوژرێن ویان بریندار دەبن.