تشرینی دووه‌م 17, 2018 08:41 Asia/Tehran
  • دەنگی بەبڕشتانەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە مافی سەروەریی سوریا بەسەر بەرزاییەکانی جەولاندا

ڕەشنووسی " بڕیارنامەی جەولان " رۆژی هەینی لە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە زۆرینەی دەنگ واژۆ کرا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، 151 وڵات دەنگیان دا بەم بڕیارنامەیە . تەنیا ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دەنگی نایان دا بە رەشنووسی بڕیارنامەی جەولان . 

ئەم بڕیارنامەیە جەخت دەکاتەوە لەسەر سەروەریی سوریا بەسەر ناوچەی جەولانی داگیرکراو و هەموو هەنگاوەکانی رژێمی زایۆنی لەم ناوچەیەدا بە پوچەڵ و بێ بایەخ دەزانێ .

بڕیارنامەی جەولان یەکێک لە نۆ بڕیارنامە بوو کە کومیتەی چوارەمی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی تاووتوێی کرد . هەشت بڕیارنامەی دیکەش بۆ داکۆکیی لە فەلەستین و بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هەڵسوکەوتی زایۆنیەکان لە گەڵ فەلەستینیەکان خرایەبەر دەنگدان .

رژێمی زایۆنی ساڵی 1967 ، نزیکەی هەزار  200 کیلۆمەتری دووجا لە خاکی سوریای داگیرو پەیوەستی ناوچە داگیرکراوەکانی کرد بەڵام کۆمەڵی نیودەوڵەتی هەرگیز ئەم پەیوەستکرانەی بەفەرمی نەناسیوە .