پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری لە بەحرەین لەپێناو نەیارەتی بەرامبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کارتونی
خەڵکی بەحرەین جارێکی تر بەئامانجی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڵوێستی سەرکوتکارانەی ڕژێمی ئالی خەلیفەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کارتونی ئەو ڕژێمە، خۆپیشاندانیان وەڕێ خست.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم، بەشداران لەم خۆپیشانانە وێنەی حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە شای بەحرەینیان لە شەقامەکانی شارۆچکەی لێوارەیی لەباکووری بەحرەین خستنە ژێر پێیان و ئوتوموبیلەکانیش لەسەری تێپەڕین.
ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین ڕۆژی ڕابردووش شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر قەبووڵ کرانی هەڵبژاردنی کارتونی بوو.
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕژێمی ئالی خەلیفە ، هەڵبژارڕدنی پەرلەمانی بەحرەین بیست و چواری نوامبەری دووهەزار و هەژدە بەڕێوە دەچێت.
خەڵک، تاقمە کان و پارتە سیاسییەکانی بەحرەین ئەم هەڵبژاردنە کارتونییەیان ، بایکۆت کردووە.
ڕژێمی ئالی خەلیفە لە سەرووبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ، گیران و بانگ کردنی شۆڕشگێڕانی بەحرەینی، پەرە پێ داوە.
بەحرەین لە چواردەی فڤرییەی دووهەزارویازدە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.