تشرینی دووه‌م 19, 2018 17:04 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵای یەمەن : مەبەست لە پێشنیاری ڕاگیرانی هەڵمەتی سەربازی ، دوا وشداربە دەسدرێژکارانە

ئەندامی باڵای بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: پێشنیاری ڕاگیرانی هەڵمەتی سەربازی بۆ لە ناوچوونی بیانووەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆ درێژەی پەلامارەکان لەدژی یەمەنە.

" محەممەد عەلی ئەڵحوسی " سەرۆکی ئەرکانی باڵای شوڕشی یەمەن ڕۆژی یەکشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : بە داخوازی " مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاروباری یەمەن ، پەلامارەکانی موشەکی وپەهبادی لەدژی دەسدرێژکارانی ڕاگرت هەتا دەرفەتێک دابین بێت بۆ ئاشتی. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " محەممەد ئەلبەخیتی" ئەندامی پایەبەرزی بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەیادین بە پیداگری لەسەر ئەمەکە هەوڵی ئەمریکا بۆ ڕاگیرانی پەلامارلەدژی یەمەن ڕاستبێژانە نەبوو ، وتی: هاوکات لەگەڵ پێشنیاری ئەمریکا ، ئاڵوزی سەربازی لە حودەیدە لەلایەن هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی تەشەنای سەند . ئەندامی بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن بە پیداگری لەسەر ئامادەیی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ داگیر کەران وبەکریگیراوان ، وتی: هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی وئیماراتی بەم ئاکامە گەیشتوون کە بە شەڕ ، توانایی دیاری کرانی ئاکام وئەنجامی ئەم قەیرانەیان نیە وکردەوەی ئەوان تەنیا لەبەر تۆلە سەندنەوەولەڕووی توندوتیژی ونەفرەتە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە سێ ساڵی ڕابردوو بە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە، هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە شازدە هەزاریەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارە بوونی ملیۆنان یەمەنی.