تشرینی دووه‌م 19, 2018 18:15 Asia/Tehran
  • بەرپرسی پێشووی ئەمریکا: عەرەبستان دەبێ بخرێتەنێو پێڕستی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزم

بەرپرسی دادئەستێنی پێشووی ئەمریکا وتی: "عەرەبستان دەبێ لەبەر کوشتنی "جەمال خاشوقچی" بخرێتەنێو پێڕستی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزم."

"بروس فین" لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلجزیرەی ئینگلیزی وتی: "هەموو سەنەد وبەڵگەکان لەدژ عەرەبستانییەکانە.

بەڵگەی حاشاهەڵنەگر و پتەو لەدەست دایە کە پێشان دەدا، "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی بەرپرسی کوژرانی جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانە."

بەرپرسی پێشووی ئەمریکا وتی: "باراک ئۆباما" لەدواساڵی سەرۆک کۆمارەتییەکەی بە ڤیتۆکردنی گەڵاڵەی پەسەندکراوی کۆنگرێس ناسراو بە "یاسای جاستا" دژایەتی کۆنگرێسی کردو ئێستاش ترامپ لەبەر داکۆکی لە ڕیاز، کەوتووەتە هەمبەر کۆنگرێس و لەدژیدایە.

بەقسەی جێگری دادئەستێنی پێشووی ئەمریکا، ئەگەر گۆنگرێس بەفەرمی خۆی لەپرسی کوژرانی خاشوقچی هەڵقورتێنێ، ئینجا دەتوانێ بەشێوازێکی یاسایی، عەرەبستان بخاتەنێو پێڕستی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزم و ئەگەر ئەو وڵاتە بخرێتەنێو ئەو پێڕستە، ئەوکات بایکۆت دەکرێ وهەرچەشنە پەیوەندییەکی بازرگانی لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی قەدەغە دەکرێ.

پرسی کوژرانی جەمال خاشوقچی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە تورکیا هەروا لەگەڵ کاردانەوەی دەم ودەزگەو کەسایەتییە جیهانییەکان بەرەوڕوویە.

سەرپەیڤ