تشرینی دووه‌م 20, 2018 11:57 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر حودەیدەی یەمەن

وێڕای هەوڵ بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە شاری حودەیدەی یەمەن، فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان دیسان ناوچەکانی ئەم شارەیان دایە بەر بۆردومان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ئێوارەی دووشەممە زیاتر لە ١٠ جار چەندین ناوچەی شاری حودەیدەیان بۆردومان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەن رۆژی رابردوودا هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی ڕایگەیاندبوو کە پە لامارەکانی خۆی بۆ سەر بەندەری حودەیدە ڕاگرتووە.

هەروەها هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (سێشەمە) مووشەکێکی بالستیکی "بدر١"ـیان بەرەو بکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی «فرضه نهم» لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سەنعا تەقاند کە بووە هۆی کوژرانی ژمارێک لەو بەکرێگیراوانە.

بە وتەی ژێدەرە یەمەنییەکان ئەم مووشەکە شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەقامگیر لە خوارەوەی ناوچەی «نقیل» لە دەڤەری «فرضه نهم»ی پێکاوە و بە هۆی ئەوە ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژران.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە هێرشەکانی دەسدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن و نێو خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار.

 

سەرپەیڤ