تشرینی دووه‌م 20, 2018 13:04 Asia/Tehran
  • فەرەنسا هەڕەشەی بایکۆت لە عەرەبستان دەکات

یان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، هەڕەشەی ئەوەی کرد، کە گەمارۆ دەخەنە سەر عەرەبستانی سەعودی، ئەوەش بەهۆی کوشتنی جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعوودییەکان.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە دەستیان کەوتووە لەسەر کوشتنی خاشوقچی، گەمارۆیەکی زۆر و خێرا دەخەنە سەر عەرەبستانی سەعودی.

لۆدریان راشیگەیاند، دەبێت راستییەکانی رووداوی خاشوقچی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت، ئەگینا فەرەنسا کاردانەوەی تریشی دەبێت.

"جەماڵ خاشوقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

رژێمی سەعوودی ١٨ ڕۆژ دواتر بە هۆی گوشاری کۆمەڵگەی جیهانی، کوژرانی خاشووقچی پشت ڕاست کردەوە بەڵام بانگەشەی کرد کە ئەو ڕۆژنامەوانە بە هۆی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ کەسێک لە نێو کونسولخانە کوژراوە.

کاربەدەستانی وڵاتانی جیهان  و ناوەندە نیودەوڵەتییەکان، ئەو بانگەشەی سەعوودییەکان بە درۆ و دەلەسە دەزانن.

بە تێپەڕ بوونی چەن هەفتە لە دان پێدانانی ئالی سەعوود بە سەر کوژرانی جەماڵ خاشووقچی هێشتایش هەر سەبەبکاران و بەرپرسانی ئەو جەنایەتە هەژێنەرە، بە شێوەی فەرمیی پێناسە نەکراون و چارەنووسی تەرمەکەیشی هێشتا هەر نادیارە.