تشرینی دووه‌م 20, 2018 16:29 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ دیاریکردنی سنوری نافەرمیی لەنێوان عێراق و سووریا

ئەندامێکی هاوپەیمانیی بنیاتنەری ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکیەکان هەوڵ دەدەن دەروازە سنوریە نافەرمیەکانی نێوان عێراق و سووریا بکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "حامید موسەوی" لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی "الاتجاە" بەئاماژە بەوەی کە هێزە ئەمریکییەکان دەستیان کردووە بە کردنەوەی دەروازەیەکی سنووریی نافەرمیی لەنێوان عێراق و سوریا، وشداریی دا لەمەڕ بڕیاری ئەمریکا بۆ جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەیەکی مەترسیدار لە سنورەکانی عێراق و سوریا.

موسەوی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا ئێستا بۆ دوورکردنەوەی هێزە خۆڕاگرەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەڕێی سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا هەوڵ دەدا، وتی: ئامادەبوونی سوپای عێراق لە ناوچەی "سارای حەزەر" لەسنوری نێوان دوو وڵات لەبەر پان وبەرینی ئەو بیاوانە، لاوازە.