کوژرانی چل کەسی ئەفغانی لەئاکامی تەقینەوەی بۆمب لە "کابول"ی ئەفغانستان
تشرینی دووهم 20, 2018 19:08 Asia/Tehran
تەقینەوەی بۆمبێک لە"کابول"ی پایتەختی ئەفغانستان، چل کوژراوی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بەهۆی ئەو تەقینەوە کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) لە هۆتێل "ئورانوس" ی کابول ڕووی دا، شەست کەس بریندار بوون.
حاڵی ژمارێک لەبریندارانی ئەو تەقینەوە شپرزە ڕاگەیێندراوە.
تائێستا کەس یان تاقمێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ بەڵام بەجاران تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی ئەو چەشنە پەلامارە تیرۆریستیانەی گرتووەتە ئەستۆ.