سکاڵای نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕژێمی زایۆنی
نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لەبەر یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"بە شێوەی فەرمی دژ بە ڕژێمی زایۆنی سکاڵایان بەرز کردەوە و خوازیاری لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بوون.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ نوێنەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ، یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە"ـیان بە جێی نیگەرانی و پڕمەترسی وەسف کرد و تا دەسپێکی ساڵی داهاتووی زایینی (٢٠١٩) دەرفەتیان دا بە ڕژێمی زایۆنی تا ئەم مەسەلەیە شی بکاتەوە.
پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی پێنجشەممە ١٩ی ژولای وێڕای ناڕەزایەتیی بەربڵاوی کۆڕە فەلەستینی و جیهانییەکان، پرۆژەیاسای ڕەگەزپەرستانەی وڵاتی جولەکەی پەسەن کرد.
یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە" فەلەستین بە وڵاتی زایۆنییەکان دەزانێ و فەلەستینییەکان لە هەموو مافی شاروومەندێتی و مرۆییان بێوەری دەکات.
یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جولەکە" یەکێک لە تەوەرەکانی پلانی ئەمریکایی سەودای سەدە دێتە ئەژمار کە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە داڕێژراوە و پرۆسەی جێبەجێ کرانی دەست پێ بووە.