تشرینی دووه‌م 24, 2018 18:05 Asia/Tehran

بەرپرسی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن پێ داگری کرد کە هەڵوێستی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بۆ داکۆکی لە ئاشتی، بۆ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن، ئاشکرا بووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی مەیادین؛ "محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن بەبڵاوکردنەوەی بابەتێک لە توئیتەردا وتی: "مارتین گریفیتس" نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پاش چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ "عەبدولمەلیک بەدرەدین" سکرتێری گشتیی ئەنساروڵڵا لەسەر هەڵوێست گرتنی ئاشتی خوازانەی ئەو بزووتنەوەی بۆ دەرکەوت.

حوسی پێی داگرت لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بەدەسدرێژکاریی بۆسەر یەمەن و پێش گرتن بە درێژەی قات و قڕی لەو وڵاتەو داوای کرد لە وڵاتانی لایەنگری ئاشتی ، هاوپەیمانیی سەعوودی و هاوپەیمانانی ناچار بکەن لێبڕاوانە خۆیان بۆ داکۆکی لە ئاشتی بسەلمێنن.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن رۆژی چوارشەممە بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی یەمەنی سەبارەت بە پێشەکییەکانی خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتیی ئەو وڵاتە بەمیوانداریی سۆئێد، گەیشتە سەنعا و بەجیا چاوی کەوت بە "عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و "مەهدی مەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن.

گریفیتس شەوی هەینی لە شاری حودەیدە لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی یەمەنی بەشیاو لێکدایەوەو وتی: بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بۆ ئاشتی ئامادەیە.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردەسەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتە هەژارە عەرەبییەی لە زەوی، دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.

سەرپەیڤ