تشرینی دووه‌م 25, 2018 16:25 Asia/Tehran
  • کاروەدانی

سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆرشی یەمەن گوتی: تاوسەندنیی پەلامارەکانیی عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر یەمەن باس لە ئاژاوەگێریی گەمژانەی ڕژیمی ئاڵی سەعوود و هاوپەیمانەکانیی دەکا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری مێهر، " محەممەد عەلی ئەلحووسی" سەرۆکی  لێژنەی باڵای شۆرشی یەمەن گوتی: تاوسەندنی پەلامارەکانیی عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر یەمەن دوای کۆتایی سەفەری ئەم دواییەی " مارتین گریفیتس" نێردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن بۆ سەنعا، سووکایەتیی بە هەموو هەوڵەکانە لە پێناو کۆتایی دان بە شەڕی یەمەن  .

بە گوتەی " محەممەد عەبدوسەلام" گوتە بێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی تەنیا لە ماوەی ١٢ کاژێر ٣٥ جار شاری "حودەیدە"ی بۆردومان کردووە و هەروەها ئەم شارەی داوەتە بەر پەلامارەکانی تۆپخانەیی و بە هاوەنی خۆیەوە.

"مارتین گریفیتس" نێردراوی  تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن  ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ وتووێژ لە بارەی کاروباری پێشەکیی خولی تازەی وتووێژەکانی ئاشتی ئەم وڵاتە بە میوانداریەتی سوید، گەییشتە سەنعا وبە شێوەی جیا جیا لەگەڵ عەبدولمالێک ئەلحووسی، سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا و مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنیی باڵای سیاسی یەمەن، دیدار و وتووێژی کرد.

 عەرەبستان بە پاڵپشتی و داکۆکی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی تر لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردە سەر یەمەن و پاشان ئەم وڵاتە هەژارەی عەرەبی داوەتە بەر گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی دا .

سەرپەیڤ