کانونی یه‌که‌م 01, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی خۆلی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەحرەین لە سێبەری بایکۆتی بەربڵاوی نەیاران

هەواڵدەری بەحرینی بەنا لە دەسپێکرانی خۆلی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەحرەین هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کەناڵی ئەلعالەم ، بە پێی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە لایەن نەیارانی ڕژێمی ئالی خەلیفە، خۆلی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەحرەین بەیانی ڕۆژی شەممە لە هەموو پارێزگاکانی ئە م وڵاتە دەسپێکرا. کۆمەڵی نیشتمانی - ئیسلامی ئەلویفاق ی بەحرەین لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند ، خەڵکی بە ئەمەگی بەحرەین بە بایکۆتی بەربڵاوخۆلی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە حەرەکەتێکی گەورەی لە خۆ نۆمایش دا ، بەچەشنێک کە ڕادەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیس وشارەداریەکان بە پێی هەڕەشە وترساندنی شارومەندان وناچارکردنیان بۆ بەشداری کردن لە م هەڵبژاردنانە ، تەنیا سەتی سیی بوو. کۆمەڵی ئیسلامی ئەلویفاقی بەحرەین وتی، بایکۆتی خۆلی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە ، پێشاندەری نەیارەتی خەڵک لەگەڵ سیاسەتەکانی رژێمی ئالی خەلیفەیە. خۆلی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وشارەداریەکانی بەحرەین شەممەی ٢٤ی نۆڤەمبەر بەڕێوە چوو. خەڵک ، گروپ وحێزبەسیاسیەکانی بەحرەین ئەم هەڵبژاردنە فەرمایشیانەیان بایکۆت کردبوو. بەحرەین لە ١٤ی فڤۆریەی ٢٠١١ شایەتی ڕاپەڕێنی جەماوەری لەدژی رژێمی ئالی خەڵیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەرکاری نیزامی هەڵبژێردراو لە ولاتەکەیانن بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە بە یارمەتی سەربازانی سەعودی وفەرمانبەرانی ئەمنیەتی ئیمارات کە لە چوارچێوەی هێزەکانی قەڵغانی دۆرگە لە بەحرەین سەقامگیر بوونە، ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری لەم وڵاتە سەرکوت دەکەن. _

سەرپەیڤ