کانونی یه‌که‌م 03, 2018 07:48 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بە یاسای ڕەگەزپەرستانەی

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، ڕایگەیاند: پەسندکرانی یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتێکی جوو" لە کنێست (پەرلەمان)ی رژیمی زایۆنی جۆرێک خەمساردیی ئاشکرا لەحاند داواکاریی کۆمەڵگای جیهانی، یاساوڕێسا و بڕیارنامە جیهانییەکانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند؛ پەسەندکرانی یاسای ڕەگەزپەرستانی وڵاتێکی جوو لە کنێستی رژیمی ئیسرائیل، کردەیەک لەئاراستەی درێژەپێدانی هەوڵەکانی ئەو رژیمە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەجووکردنی، پاکتاوکرانی رەگەزیی و لەبەرچاو نەگرتنی بوون، ماک، مێژوو و مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستینە.

لە ڕاپۆری ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە دانیشتنێک   لەئاستی ئەندامە هەمیشەییەکانی بەڕێوەدەبا بەمەبەستی گرتنەبەری هەڵوێستێکی تاکانەو یەکپارچە لەهەمبەر یاسای ڕەگەزپەرستانەی وڵاتێکی جوو کە چەند مانگ لەوەپێش لە کنێست(پەرلەمان) ی رژیمی زایۆنی پەسەندکرا.

پەرلەمانی رژیمی زایۆنی١٩ی ژوولای٢٠١٨ سەرباری ناڕەزایەتی بەرفراوانی کۆڕ و نێوەندە فەلەستینی و جیهانییەکان، پرۆژەیاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جوو"ی پەسەندکرد.

یاسای ڕەگەزپەرستانەی "وڵاتی جوو"، فەلەستینی بە سەرزەوینی زایۆنییەکان زانیوەو فەلەستینیان لە هەموو مافە شارومەندی ومرۆییەکان بێ بەش دەکا.

یاسای وڵاتێکی جوو ، وەک یەک لە بڕگەکانی گەڵاڵەی ئەمریکی سەودای سەدە دێتەئەژمار کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە ئامادە کراوەو ڕەوتی جێ بەجێ کرانی، دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ