دەسپێکی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە سوئید
دوای کارشکێنیەکانی چەن مانگەی ڕژیمی سەعوودی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە سوئید دەسپێی بوو
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن - یەمەنی ئەمڕو پێنجشەمە بە کونفڕانسێکی هەواڵیی مارتین گریفیت نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەر یەمەن و مارگارت والستروم وەزیری دەرەوەی سوئید لە کوشکی ژوهانسبورگ لە دەڤەری ئیستکهوڵمی ئەو وڵاتە دەس پێی بوو . کرانەوەی فڕکەی سەنعا و بەندەری حودەیدە هەڵوەشانەوەی گەمارو دانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ناردنی یارمەتیگەلی مڕوڤ دوستانە لە خاڵە سەرەکیەکانی ئەو خولە لە وتووێژەکانی تاقمە یەمەنیەکانی ڕاگەیندراوە . مارتین گریفیت لە کۆڕی پەیامنێراندا وتی دوای ڕاگیرانی زیاتر لە دووساڵی ڕەوتی سیاسی بە مەبەستی ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان و دەسڕاگەیشتن بە ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە پرسەکان لە یەمەن دەس پێی دەکەین .