کانونی یه‌که‌م 07, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاوی فەلەستینییەکان بۆ ئیدانە کردنی پێشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا دژ بە حەماس

هەزاران کەس لە دانیشتووانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە پێشنووی بڕیارنامەی ئەمریکا دژ بە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و خۆڕاگریی فەلەستینییەکان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین؛ "سوهەیل هندی" ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس رۆژی پێنجشەممە لە کۆڕی خۆپیشاندەراندا وتی ، خۆڕاگریی فەلەستینییەکان لە هەمبەر ڕژێمی زایۆنی مافێکی یاساییە کە هەموو یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتی و مرۆییەکان بە ڕەسمییەتی دەناسن.

ئەم ئەندامەی حەماس ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەوە مافی گەلی فەلەستینە کە بە دەکار هێنانی هەموو تواناکانی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی داگیرکەران بەرگری لە خۆی بکات و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئیدانەکردنی خۆڕاگری هیچ دەسکەوت و ئەنجامێکی نابێ.

"مەسعەب بەریم " ئەندامی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش جەختی کرد، پێشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا هیچ دەسکەوتێکی نابێ و ئەمریکا لەهەمبەر ویست و ورەی بەرزی گەلی فەلەستین کە پشتیوانی خۆڕاگرییە، ناچار بە پاشەکشە دەبێ.

دەوڵەتی ئەمریکا بەنیاز بوو لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، پێشنووسی بڕیارنامەیەک پەسەن بکات کە بە پێی ئەوە کردەوە کانی حەماس دژ بە زایۆنییەکان ئیدانە بکات.

پێشنووسی ئەم بڕیارنامەیە دەبا سێ دووی دەنگەکانی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان واتە لانیکەم ٩٩ دەنگی بە دەست هێنابایە و ئەوە شکستێکی دیکە بوو بۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی.

پەسەن نەکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا دژ بە حەماس لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی سەلماند کە یەکلایەنەخوازی و داکۆکیی هەمەلایەنەی واشینگتۆن لە زایۆنییەکان ناتوانێ پێش بە لەقاودرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل دژ بە فەلەستینییەکان بگرێ.

سەرپەیڤ