کانونی یه‌که‌م 09, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی سوپای لوبنان لە سنوور لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو

سوپای لوبنان دوای هەڵس و کەوتی هێزی ڕژێمی زایۆنیستی لە سنووری لوبنان و ناوچەداگیرکراوەکان، لەحاڵەتی ئامادەباش دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هێزی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی یەکشەممە هەوڵیان دا ، بێ ئامادەبوونی تاقمی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی سوپای لوبنان، "هێڵی شین" لە بەرامبەر گوندی میس جەبەل  لە باشووری لوبنان، دیاری بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەشی زانیاری گەیاندنی ئیعلام حەربی، دوای ئامادەبوون و ئامادەبوونی بەربڵاوی سوپای لوبنان لە میسن جەبەل، هێزی ڕژێمی زایونیستی ناچار بوون پاشەکشە بکەن.

هێڵی شین، سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو دیاری دەکات . ئەم هێڵە لەلایەن  ڕێکخراوی نەتەوەکان دوای  کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2000 و کۆتایی دان بە بیست و دوو ساڵ  داگیرکرانی باشووری لوبنان، دیاریکراوە.

ڕۆژی ڕابردوو واتە شەممەش ژومارێک لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی  دەستیان داوەتە دانانی سنسوری هەستیار لەبەرامبەر جم و جۆڵ، لەبەردەم  گوندی میس جەبەل  لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو.

ڕژێمی ئیسرائیل  ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی ڕووخاندنی تونەیل کە ئیدیعا کراوە لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنان سازکراوە، دەست پێکردووە.

هاوکات فەرماندەیی سوپای لوبنان باسی ئامادەیی تۆکمەوتەواوی سوپای ئەم وڵاتەی کردووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڵس و کەوتی ڕژێمی زایۆنیستی لە سنوورەکانی باشووری لوبنان.

ڕژێمی زایۆنیستی بەلەبەرچاونەگرتنی یاسانێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەزاندنی سنووری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنانی، توندتر کردوەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ