کانونی یه‌که‌م 11, 2018 19:54 Asia/Tehran
  • وردیاتی نوێی لە ڕێککەوتنی ئاڵووێرکردنی یەخسیرانی لایەنەکانی تێکەڵچوو لە یەمەن

شاندی وتووێژکاری دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە ئۆستۆکهوڵمی پێتەختی سوئید ، وردیاتی نوێی لە ڕیککەوتنی ئاڵووێر کردنی لایەنەکانی تێکەڵچوو لە یەمەنی دابە دەستەوە/.

بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە ئەلمەسیرە شاندی وتووێژکاری دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی یەمەن لە سوئید لە ئاڵووێر کردنی لیستی ناوی پازدە هەزار یەخسیر لەلایەن دوولایەن بە مەبەستی دابین کردنی بەرایی پێویست بۆ ئازاد کرانیان هەواڵی دا. ئەم شاندە ڕایگەیاند : دوو شاندی وتووێژکار بۆ ماوەی دووحەوتە دەرفەتیان هەیە هەتا دۆسیەکانی بەدەستەوە دراو وناوی ئەم کەسانە ودۆخیان لێک بداتەوەو پاشان هەر دوو شاندەکە یەک حەوتەی تر دەرفەتیان دەبێت هەتا ئاکام وئەنجامی خۆیان بدەنە دەستەوەو لە حەوتەی چوارەم بە لێکدانەوەی تیبێنی لایەنی بەرانبەر وەڵام بدەنەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، دۆسیەی یەخسیرەکان هەروەها بۆ خاچی سوور کە بەرپرسیی گوێزرانەوەی یەخسیران لە دوو فڕگەی " سیئون" وسەنعایە" ڕادەس دەکرێن. خۆلی زەمانی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاڵووێر کردنی یەخسیرەکان چل ڕۆژ دەبێت. خۆلی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو شەشی دێسەمبەر دوای چوونی شاندی وتووێژکاری بزوتنەوەی ئەنساروڵلا ودەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن " شاندی ڕیاز" بۆ سوئید بە نیونجیگەری " مارتین گریفیتس " نوێنەری تایبەتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن لە سوئید دەسپێکراوە. ڕاگیرانی پەلامارەکان وتیکەڵچوونەکانی دوو لایەنە ، ئیدارەی بەندەری حودەیدە ، کرانەوەی فڕگەی سەنعا، ئاڵووێری یەخسیران ، ئاگر بڕلە تەعیز لە مژارەکانی بەرباسی وتووێژەکانی نێوان لایەنەکانی یەمەنی لە سوئیدە.

سەرپەیڤ