کانونی یه‌که‌م 12, 2018 21:21 Asia/Tehran
  • عەرەبستان هاوپەیمانی ئەمریکا لە دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیلە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، عەرەبستانی سعودی بە هاوپەیمانێکی گرینگی واشینگون ناوبردو وتی : ڕیاز لەو پرسانەی کە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل ئاسایش بە دی دێنێ، لەگەڵ واشینگتۆن هاوکاری دەکات.

مایک پۆمپێئو،  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی  فاکس نیووز،  وتی : پادشایی عەرەبستانی سعودی ، هاوپەیمانی گرینگی ئەمریکایە،  ئەوان خەریکن لەگەڵ ئێمە لەسەر پرسگەێک کە بۆ ئەمریکا  و ئیسرائیل ئاسایش بە خەڵات دێنێ هاوکاری دەکەن، پێوەندی ئێمە لەگەڵ پاشایەتی پێوەندییەکی گرینگە.

بێژەری کەناڵی فاکس نیووز سەبارەت بە دەست تێدابوونی محەممەد بن سەلمان  وەلیعهدی  عەرەبستانی سعودی لە کوشتنی  جەماڵ قاشوقچی  پرسیاری کرد و ڕوو لە پۆمپێئو  وتی ک  ئێمە دەزانین کە وەلیعەهد  ئاگای لە کوژرانی  خاشوقچی بووە، دروستە، ئێوەش ئەمە دەزانن؟

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامدا بێ ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا واتە سی ئای ئەی ، سەبارەت بە دەست تێدابوونی بن سەلمان لە کوشتنی قاشوقچی  وتی : لێکۆڵینەوەکانی واشینگتون سەبارەت بەم دۆسیەیە  درێژەی هەیە.

یەکێکی تر لە بەڕێوەبەرایەتی فاکس نیوز، باسی بڵاو کرانەوەی ڕاپۆرتەکانی میدیایی سەبارەت بە  ئەنجام وەرگرتنی سی ئای ئەی سەبارەت بە دەست تێدابوونی ڕاستەوخۆی بن سەلمان لە کوشتنی قاشوقچی پرسیاری کرد بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامدا  وتی : ڕێکخراوەکانی هەواڵگری ئەم وڵاتە هەروا خەریکی لێکدانەوە و دەست ڕاگەیشتن بە ڕاستییەکانن.

دەوڵەتی ئەمریکا تائێستا لە ئیدانەکرانی  ڕیاز لە دۆسیەی کوژرانی قاشوقچی خۆی بواردووە و هەوڵی داوە هەتا لە گرێبەستی سەربازی گرانی خۆی لەگەڵ ڕیاز، پاسەوانی بکات  . 

بەڵام کۆنگرەی ئەمریکا هەوڵ دەدات ە بە دانی بڕیارنامەیەک وەلیعەهدی سعودی وەک  بەرپرسی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنە گرتنی عەرەبستانی بناسێنێ.

لندسی گراهام ، سناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا  هاوڕێ لەگەڵ ژومارێک لە سناتۆرەکانی کۆماریخواز  و دیمۆکرات، بڕیارنامەیەکی  پێشکەش کرد کە بن سەلمانی بە هاودەستی کوشتنی قاشوقچی  ناساند .

هەرلەم  حاڵەدا ئێد  مارکی و جف مارکلی  سناتۆرەکانی ئەمریکی لە نامەیەک دا بۆ ریک پری  وەزیری وزەی ئەمریکا، وەستانی خێرا و بەرتەسک کردنی هەرچەشنە ڕێککەوتننامەی هاوکاری و وتووێژ لەگەڵ عەرەبستان سەبارەت بە هاوکاری دوو وڵاتیان ، داوا کرد.

لە درێژەی ئەم نامەیە ڕاگەیەندراوە بەسەرنجدان بە پرسی کوژرانی  قاشوقچی  و هەروەها قەیرانی مرۆیی لە یەمەن لەبەر هەوڵی کارەساتباری هاوپەیمانی سعودی، ئەم پرسیارە جیدییە لە ئارادایە کە ئایا ئێسنا کاتێکی شیاوە بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ عەرەبستان سەبارەت بە چالاکی ناڤۆکی؟

بێرنی سێندێرز  سناتۆری سەربەخۆی ئەمریکاش  بە ئاماژەدان بە قەیرانی مرۆیی یەمەن لە ئەنجامی دەستێوەردانی سەربازی سعودییەکان لەم وڵاتە  وتی : هەشتا هەزار منداڵی یەمەنی لەبەر برسیەتی  گیانیان لە دەست داوە، کەوایە ئەمریکا نابێ  لە تەنیشت  رژێمی زاڵیەتی خوازی عەرەبستان دا بێت بۆ ئەوەی وڵاتێک وێران بکات و کارەساتی مرۆیی بە دی بێنێ.

دەوڵەتی ئەمریکا لە چوارچێوەی  سیاسەتەکانی  قازانج خوازانەی خۆی دا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستان لە شەڕ ی  یەمەن داکۆکی کردووە و لە دۆسیەی کوژرانی  قاشوقچی  ڕۆژنامە نووسی ڕەخنە گری سعودیش   هیچ هەڵوێستێکی بەبڕشتانە و هەوڵێکی جیددی بەدژی عەرەبستان نەبووە.

لە لایەکی ترەوە کەناڵی هەواڵیی "سی ئێن ئێن" راپۆری دا؛ شریتی هاوپێوەند بە کوژرانی رۆژنامەنووسی رەخنەگری عەرەبستانی دۆزراوەتەوە کە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ڕیاز لەو تاوانەدا ئاشکرا دەکا.

 ئەو کەناڵە شریتی کوژرانی جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووسی عەرەبستانی دۆزیوەتەوە کە پێشان ئەدا بەرپرسانی ریاز بەتەواوەتی ئاگاداری ئەو تاوانە بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو شریتەی هاوپێوەند بە پرسی کوژرانی خاشوقچی، دەنگی "ماهیر موتریب" سەرهەنگی پێشووی دەزگەی هەواڵگریی عەرەبستانی سەعودی و دیپلۆماتی پێشووی باڵوێزخانەی ڕیاز لە بەریتانیاو "سەلاح تەبیقی" سەرۆکی پزشکی یاسایی ئاسایشی گشتیی عەرەبستان دەبیسرێ.

لەو راپۆرەدا هاتووە؛ کوژرانی جەمال خاشوقچی لە دووی ئۆکتۆبر، بەهۆی هەڵەیەکی نێو لێپرسینەوەکە نەبووە بەڵکوو جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەیەکی لەپێشدا دیاریکراو بووە.

لەو شریتەدا، چەند پەیوەندیی تەلەیفونیی بەرگوێ دەکەوێ کە تێیدا ئەنجامدەرانی کوشتنی خاشوقچی لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاز لەبارەی چۆنیەتی کوشتنی ناوبراو ئەنجامیان داوە.

سەرباری بڵاوبوونەوەی هەواڵ و ڕاپۆری جیاجیا سەبارەت بە دەستتێدابوونی ڕاستەوخۆی محەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان لە کوژرانی خاشوقچی ، بەرپرسانی ئەمریکی بۆ وێنە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئامادەنین ئەو تاوانکارییەی رژیمی سەعوودیا شەرمەزار بکەن.