حەریری: نەتانیاهۆ بە دوای ئاشتی نییە
کانونی یهکهم 14, 2018 20:10 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی لۆبنان جەختیکرد: "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە دوای ئاشتی و پێکەوە ساچان نییە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین ، سەعد حەریری پێنج شەممە شەو لە دیداری گرووپێک لە توێژێنەران و میدیاکاران لە لەندەن دا لە سەر پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قۆدس و دەستەبەری مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان وەکوو باشترین بژاردە بۆ چارە سەری مەسەلەی فەلەستین، جەختیکرد.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان وێڕای داوا بۆ لێپێچینەوەی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ دەستدرێژی بێ ئەژماری دژی ناوچەکانی لوبنان و بنپێکردنەوەی بەردەوامیی بریارنامەی ١٧٠١ بەڕاشکاوی گوتی: نەتانیاهۆ گەرەکییەتی بەشێک لە لوبنان، بەشێک لە جۆلان، بەشێک لە فەلەستین و بەشگەلێکی ئەردەن داگیر بکات.