خۆپێشاندانی ئێلەگە زەردەکان گەیشتە ئیسراییل
نزیکەی 250 ناڕازیی ئیسراییلی رۆژی هەینی لە ناوچە داگیرکراوەکان و شەقامەکانی بەیتولموقەدەس وەک شارومەندانی فەڕەنسی ئێلەگی زەردیان کردە بەر و بۆ ناڕەزایەتی بە رەوشی نالەباری گوزەران دەستیان دایە خۆپێشاندان .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رۆژنامە زایۆنیی یەدیعووت ئاحارنووت راپۆری دا : بە دەسپێکی ئەم ناڕەزایەتیانە سەدان فەرمانبەری پولیسیش لە شوێنی بەرپاکرانی خۆێشاندان ن
ماوەیەک لەمەوبەر رێکخراوی ئیسراییلی " یاد عەزرا سولامیت " ریاگەیاندبوو ، بە هەزاران بنەماڵە لە ناوچە داگیرکراوەکان روبەڕووی برسیەتی و هەژارین و بێ پارەیی ، دایکوباوکان ناچار دەکات لە نێوان دەرمان و خۆراک یەکیان هەڵبژێرن .
شارە جۆربەجۆرەکانی فەرەنسا لە ماوەی سێ حەوتەی ڕابردوو شایەتی ئامادەبوونی چینی کەم داهات بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سیاسەت و چاکسازیی ئابووری دەوڵەت بووە .
ڕاوەرگرتنە تازەکان، وانیشان دەدەن کە هێشتا زۆرتر لە نیوەی فەرەنسیەکان داکۆکی لە ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان دەکەن و خوازیاری درێژەی ئەم ناڕەزایەتیانەن .