کانونی یه‌که‌م 17, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی شەش وەزیری کابینەی ئیسرائیل لە خۆپێشاندانی زایۆنییەکان لەدژ نەتانیاهۆ

شەش وەزیری کابینەی رژیمی زایۆنی لە خۆپێشاندانی دژ بە سیاسەتەکانی "بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە لێواری رۆژاوایی بەشدار بوون.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، بەسەدان زایۆنی دوێشەو(یەکشەممە) لەبەردەم ماڵی بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە رەوشی ئاسایشیی سەرزەوییە داگیرکراوەکان و لێوارە رۆژاواییەکان خۆپێشاندانیان کرد.

زایۆنییەکان بە گردبوونەوە لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆک وەزیران، شەقامە سەرەکییەکانی قودسی داگیرکراویان داخست و خوازیاری توندترکرانی ڕێوشوێنی ئاسایشی و ئامادەبوونی زیاتری سەربازانی زایۆنی لە لێواری رۆژاوایی بوون.

شەش وەزیری کابینەی رژیمی زایۆنی بۆ وێنە، "نەفتالی بەنێت" وەزیری پەروەردە، "ئایلت شاکەد" وەزیری داد، "یواف گالانت" وەزیری بیناو خانووچێکردن و "ئوری ئاریەل" وەزیری کشت و کاڵ بەشداری ئەو خۆپێشاندانانە دژ بە نەتانیاهۆ بوون.

ئۆپراسیۆنی خۆڕاگریی ئەم دواییەی فەلەستینیان لە لێواری رۆژاوایی ، ئەویش لە بارودۆخێکدا کە ئەو ناوچەیە لەژێر چاودێری توندی دەم ودەزگە ئاسایشییەکانی رژیمی زایۆنی دایە، بووەتە مایەی نیگەرانی قووڵی بەرپرسانی ئەو رژیمەو شارۆچکەنشینانی زایۆنی.

فەلەستینیان لەرۆژانی رابردوودا چەند ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرییان لە لێواری رۆژاوایی و قودسی داگیرکراو ئەنجام دا کە بەهۆیانەوە، چەند زایۆنیست کوژران و بریندار بوون.

سەرپەیڤ