ئەنساروڵڵای یەمەن دەنگۆی رادەست کرانی بەندەری حودەیدەی بەدرۆ خستەوە
ئەندامی لێژنەی دەوڵەتی نەجاتی نیشتمانیی یەمەن لە دانوستانەکانی سۆئێد، دەنگۆی ڕادەست کرانی بەندەری حودەیدە بە حکومەتی لەکارکشاوەی بە پڕووپوچ زانی و وتی: ئەو ئیدیعایە، پڕووپاگەندەی دوژمن بۆ قەرەبووی شکستی مەیدانی و سیاسی خۆیەتی.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "عەبدولمەلیک ئەلعجری" ئەندامی لێژنەی دەوڵەتی نەجاتی نیشتمانیی یەمەن لە دانوستانەکانی سۆئێد ئەمڕۆ دووشەممە وتی: بڕگەکانی ڕێککەوتننامە ئاشکراو ڕوونەو قەت ڕادەست کرانی بەندەرەکان بەپێی ئیدیعای دوژمن و بەکرێگیراوانی، لەخۆناگرێ.
ئەلعجری وتی: بڕگەکانی گرێبەست، پاشەکشەی دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی جێی داکۆکیی حکومەتی لەکارکشاوە لە دەورووبەرەکانی شاری حودەیدە بۆ دەرەوەی، دەگرێتەخۆ و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، کاربەدەستانی ئێستا بەرپرسی ئیدارەی ڕەوشی ئاسایشی و کاروباری شاریی حودەیدەن.
خولی چوارەمی وتووێژەکانی ئاشتیی یەمەن لە سۆئێد، لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ستۆلکهۆلم بەڕێوە چوو و دوولایەن ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەس لە ژمارێک ناوچە لەوان شار و بەندەری حودەیدە، وتووێژە سیاسیەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن تائێستا چەندین جار لەبەر تەگەرەنانەوەی عەرەبستانی سەعودی و هاوپەیمانانی، بەرەوڕووی شکست بووە.
لەهەمان کاتدا، ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: دانوستانەکانی سۆئێد لەبارەی چارەسەریی قەیرانی یەمەن کە پێنج شەممەی ڕابردوو کۆتایی پێهات، دەرفەتێکە بۆ گەیشتن بەڕێکاری سیاسیی کۆتایی هێنان بەقەیرانی سێ ساڵەی ئەو وڵاتە کە تائێستا هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوەو بووەتە هۆی وێران بوونی ژێرخانەکان، بڵاوبوونەوەو تاوسەندنی نەخۆشییەکان و برسێتی لەو وڵاتەدا.