کانونی یه‌که‌م 17, 2018 18:54 Asia/Tehran
  • پێداگریی دەمشق و بەغدا لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی ئاڵووێرە بازرگانییەکان

وەزیری بازرگانیی عێراق وتی: بەرپرسانی وڵاتەکەی لەهەوڵی پەرەپێدانی ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ سوریادان.

بەپێی ڕاپۆری "سومرییە"؛ "محەممەد ئەلعانی" وەزیری بازرگانیی عێراق رۆژی یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ "سەمسام دندح" باڵوێزی سوریا لە بەغدا، وتی: بەرپرسانی عێراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریەکان لەگەڵ سوریا هەوڵ دەدەن.

ئەلعانی بەئاماژە بە قەبارەی بەرفراوانی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان دەمشق و بەغدا لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا کە گەیشتبووە چوار ملیارد دۆلار، وتی کۆمیسیۆنی هاوکاریی هاوبەشی عێراق و سوریا لە سای پەیمانی هاوکاریی ئابووری و ڕێکخستنی ئاڵووێری بازرگانی نێوان دوو وڵات چالاکیی خۆی دەس پێ دەکا.

باڵوێزی سوریاش وێڕای دەربڕینی هۆگریی وڵاتەکەی بۆ دەس پێ کردنەوەی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ عێراقدا، وتی: دەمشق بەنیازە بە پەرەپێدانی ئاڵووێری بازرگانی و کردنەوەی دەروازە سنوریەکان، پەیوەندیی بازرگانیی خۆی لەگەڵ بەغدا جارێکی دیکە دەس پێ بکات.

بەقسەی "دندح" دەمشق دەیەوێ ناوچەکانی ئاڵووێری تیجاری لەگەڵ عێراق دروست بکا هەتا گواستنەوەی کاڵا و خۆراک بەئاسانیی ئەنجام بگرێ.