کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:45 Asia/Tehran
  • برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە بیستەمین ڕێپێوانی دەریایی هەڵوەشانەوەی گەمارۆی غەززە

لەپەلاماری سەربازانی رژیمی داگیرکەری قودس بۆسەر بەشداربووانی بیستەمین ڕێپێوانی دەریایی غەززە ژمارێک فەلەستینی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ چەکدارانی ئیسرائیلی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گولـلەی جەنگی وگازی فرمێسکڕێژیان گرتە فەلەستینیانی دانیشتووی کەرتی غەززە کە بەشداری بیستەمین ڕێپێوانی دەریایی هەڵوەشانەوەی گەمارۆی ئەو ناوچە ببوون کە بەهۆیانەوە، دەیان فەلەستینی بریندار بوون.

شاندی باڵای نیشتمانی ڕێپێوانی "مافی گەڕانەوە" و شکاندنی گەمارۆی غەززە لەچوار مانگی ڕابردوودا نۆزدە ڕێپێوانی دەریاییان بەئامانجی شکاندنی گەمارۆی دەریایی کەرتی غەززە بەڕێوەبردووەو رژیمی زایۆنی هەموو جارێک تەقەی لە بەلەمەکان و ژمارێک فەلەستینی بریندار کردووە.

کەرتی غەززە لەساڵی٢٠١٦ـەوە لەلایەن رژیمی زایۆنی لەزەوی، دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ دراوەو دانیشتووانی ئەو ناوچە لەگەڵ گرفتی فراواندا بەرەوڕوون.

لەهەمان کاتدا، "ڕامی حەمدوڵڵا" سەرۆک وەزیرانی فەلەستین خوازیاری لێپرسینەوە لە رژیمی زایۆنی و هەوڵی جیددی جیهانی بوو بۆ پێش گرتن بە پەرەپێدانی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر گەلی فەلەستین.

سەرۆک وەزیرانی فەلەستین وتی: رژیمی زایۆنی شارۆچکەسازی خێرا کردووەو پەلامارەکانی بۆسەر شار، گوندو ناوچە فەلەستینەکان پەرەپێداوەو کاتی ئەوە هاتووە کە ئەو کردانەی رژیمی زایۆنی بوەستێندرێ.

سەرپەیڤ