کانونی یه‌که‌م 17, 2018 20:51 Asia/Tehran
  • دەسدرێژکاریی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنی لە کردەیەکی بێ ڕێزی پێکەرانەو بەپشتگریی سەربازانی ئەو رژیمە هێرشیان کردەسەر مزگەوتی ئەقسا.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، سی و حەوت شارۆچکە نشینی زایۆنی، بیست و پێنج خاخامی یەهودی و بیست و یەک کەس لە فەرمانبەرانی هەواڵگری و پۆلیسی رژیمی زایۆنی جێی داکۆکیی سەربازانی زایۆنی لەبابولموغارەبە چوونەنێو حەوشی مزگەوتی ئەقساو لە بەشە جیاجیاکانی گەشتیان لێدا.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پۆلیسی رژیمی زایۆنی دوێنێ یەکشەممە کچێکی فەلەستینی لەمزگەوتی ئەقسا دوورخستەوە.

مزگەوتی ئەقسا، وەک هێمای سەرەکیی ماکی ئیسلامی-فەلەستینیی شاری بەیتولموقەدەس هەردەم کەوتووەتە بەر ئامانجی کردەی وێرانکەرانەی رژیمی زایۆنی، زایۆنییەکان لەهەوڵی سڕینەوەی ماکی ئیسلامی و مەسیحیی بەیتولموقەدەس و جێگۆڕکێ پێکردنی لەگەڵ هێماگەلی زایۆنیزمی دان.

لەلایەکی دیکەوە، دادگەی رژیمی زایۆنی لە "عوفرا" ئەمڕۆ بڕیاری سی و پێنج ساڵ زیندان و دانی نزیک بە یەک ملوێن شێکێل(یەکەی دراڤی رژیمی زایۆنی) بەسەر تازەلاوێکی دیلکراوی فەلەستینی دابڕی بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرانە لەساڵی٢٠١٦ ی زایینی.

ئەو بڕیارە لەکاتێکدا دەردەکرێ کە رژیمی زایۆنی لەچەند ڕۆژی رابردوودا بەڕێوەبەری هەڵمەتی خۆڕاگرانەی "بەرەکان" و"عوفرا"ی لە لێواری رۆژاوایی شەهید کرد.

سەرپەیڤ