کانونی یه‌که‌م 18, 2018 14:55 Asia/Tehran
  • پێداگریی تورکیا لە سەر شکست هێنانی پلانەکانی عەرەبستان لە ناوچەی کەنداوی فارس

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند هەموو پلان و گەڵالەکانی عەرەبستان لە ناوچەی کەندوی فارس بەرەوڕووی شکست بوونەتەوە و هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە.

"ئیبراهیم کالین" لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی قەتەریی ئەلعەرەب؛ جەختی کرد؛ ئەو گەڵاڵەی ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن ژمارێک وڵاتی عەرەبییەوە بە سەرکردایەتیی عەرەبستان بە مەبەستی گەمارۆی ئابووری دژ بە قەتەر داڕێژرا، هەنگاوێکی نادادوەرانە و فریودەرانە بوو کە هیچ بنەما و بنچینەیەکی نەبوو.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانەی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان دەستیان دایە بایکۆتی ئابووریی کردنی قەتەر، نەک هەر نەگەیشتنە ئامانجەکانیان بەڵکوو بە هۆی ئەو سیاسەتە نادادوەرانەیە قەتەر گەلێک بەهێزتر بووە.

کالین وتیشی: سیاسەتەکانی کاربەدەستانی سەعووی لە کەنداوی فاراس جگە لە زەبردان لە وڵاتانی ئەو ناوچەیە هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نابێ کەوایە ئەو راسپێرییە بە ڕیاز دەکەین کۆتایی بێنی بە قەیران نانەوەکانی لە ناوچەکەدا.

عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە پێنجەمی ژوەنی ٢٠١٧ـەوە لەبەر هاوئاراستە نەبوونی دۆحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بە سەرکردایەتیی ڕیاز، قەتەریان تۆمەتبار کرد بە داکۆکی لە تیرۆریزم و پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ دۆحە پچڕاند.  ئەوان هەروەها سنووری زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی خۆیاان لە سەر ئەم وڵاتە داخست..

 

سەرپەیڤ