درێژەی بنپێکردنی ئاگربەس لەلایەن دەستدرێژکاران لەیەمەن
وتەبێژی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سعودی بە پەلاماری یەک بە دوای یەک بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی حودەیدە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، هەروا بنپێکردنی ئاگربەس،درێژە پێ دەدەن .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەسیرە، سەرتیپ یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە بەکرێگیراوانی سعودی ڕۆژی پێنج شەممە بە هاویشتنی دەیان خۆمپارە و گوولە هاوەن بەرەو حودەیدە وێڕای بنپێکردنی ئاگربەس، خەسارێکی زۆریان لە ناوچە ئاوەدانەکانی ئەم شار داوە.
وتەبێژی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها وتی: لە ماوەی بیست و چوار کاژێر دا فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی سی و نۆ جار پەلاماریان کردوەتە سە ر پارێزگە جوربەجۆرەکان کە بە هۆی ئەم پەلامارانە چەند کەسی سیڤیل کوژراون و یان بریندار بوونە .
ئەم کەسایەتییە لەشکرییەی یەمەن پێی داگرت: هێزە کانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکان سەرباری بنپێکرانی ئاگربەس لەلایەن دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سعودی هەروا پێبەندی ئاگربەسەکەن لە حودەیدەدا.
دوابەدوای وتوێژی لایەنەکانی یەمەنی و ڕاگەیاندنی مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاگربەس لەیەمەن لە سێ شەممەی ڕابردووەوە دەست پێکراوە بەڵام بەم حاڵە کاربەدەستانی یەمەنی تائێستا لە بنپێکردنی پەیتاپەیتای ئاگربەس لەلایەن هێزی دەستدرێژکار و بەکرێگیراوانی سعودی ، هەواڵیان داوە.
چوارەمین خولی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن شەشەمی دیسەمبەر بە نێوبژیڤانی گریفیتس نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئستکهۆلمی سویید دەست پێکراوە و نوێنەرانی دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی ودەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن، پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو دوای یەک حەوتە وتووێژ، لەسەر ئاگربەس لەشارو بەندەری حودەیدە و هەندێ ناوچە،ڕێککەوتن.
تائێستا چەندین جار بۆ کۆتایی دان بە شەڕی یەمەن هەوڵ دراوە بەڵام هەرجار لەبەر کارشکێنیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی بەرەوڕووی شکست بووەتەوە.